كه‌مپه‌ین له‌م پێوه‌نده دا راگه‌یاندنێكی بلاَوكردووه‌ته‌وه كه به‌م جۆره‌یه:
ئێمه داوا له كومیسۆنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، یه‌كییه‌تی ئورووپا و سكرتێری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان وه‌دوا خستنی حوكمی نائینسانیی حوكمی ئیعدامی ئه‌م به‌ندكراوه، به خێرایی هه‌وڵه‌كانیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
داوا له سه‌رجه‌م رێكخراوه مه‌ده‌نیی و مرۆڤدۆسته‌كان و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین، پێش به جێ به جێ كرانی ئه‌م حوكمه ناعادلاَنه و نائینسانیه بگرن.
هه‌روه‌ها داوا له سه‌رجه‌م میدیا وراگه‌یاندنه فارسی و كوردی زمانه‌كان ده‌كه‌ین بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ و، پشتیوانی له گیان و ژیانی ئینسانێكی داكۆكیكاری ئازادی و مافه مه‌ده‌نیه‌كان له ئیران، به ئه‌ركی خۆیان بزانن و ، له دژایه‌تی كردن له گه‌ڵ جێ به‌جێكردنی حوكمی ئیعدامی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی و مه‌ده‌نی له گه‌ڵمان بن و هاوپشتیمان بكه‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه به پی سه رچاوه کانی هه وال, ئیحسان فه‌تاحیان ئه مرو یه ک شه مه ده ستی دایه مانگرتنی وشک. ئه وه ش به مه به ستی ناره زایی ده ربرین له دژی سزاکه یه که دادگا بریاری داوه چوار شه مه 20 گه لاریزان (11 ئوکتوبری 2009) یه عنی ته نیا 3 روژی دیکه جی به جی بکری.
دوابه دوای مانگرتنی ئیحسان چالاکانی به ندیخانه ی سنه له نامه یه کدا داوایان له ریکخراوه کانی لیبووردنی نیونه ته وی و به رگری نیونه ته وی و یه کیه تی ئورووپا و سه رجه م نه هاده کانی داکوکی که ر له مافه کانی مروف کرد که ری له له سیداره دانی ئیحسان بگرن و به هه نگاویکی کرده وه یی ئه و پیلانه قریژه پووچه ل بکه نه وه.
شایانی باسه جودا له ئیحسان فه تاحیان, مه ترسی له سیداره دانی چه ندین چالاکی تری به ندیخانه ی سنه هه یه له وانه حه بیب له تیفی.








